|
|
میسی وھیگواین بەرامبەر رۆنالدۆ ھاوڕان |
|
لە ولاتی ئەرژەنتین کە ئێستا ھەلبژاردەی ئەو ولاتە لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ یارییەکانی پالاوتنی مۆندیالی ٢٠١٤ ، رۆژنامە نووسان ئامادەبوونی ھەریەکە لە لیۆنێل مێسی رکابەری یاریزانە پرتوگالیەکە و گۆنزالۆ ھیگواینی ھاویانەی کریستیانۆ رۆنالدۆیان قۆستەوە و پرسیاری بارودۆخی رۆنالدۆیان لە ھەردوو یاریزانەکەی ھەلبژاردەی تانگۆ کرد کە ھەردووکیان نەچوونە ناو وردەکاری و ڕەتیانکردەوە باس لە لێدوانەکانی کوڕەکەی مادێرا بکەن ، لەمبارەیەوە لیۆنێل مێسی لەوەلامی راگەیاندکاران گوتی:”کاتێک رۆنالدۆ وەلامدەداتەوە پرسیاری ئەو لە من مەکەن ، وە بەپێچەوانەوە ، ئەو باسی بابەتێک دەکات و پەیوەندی بەمنەوە نیە”.
ھیگواینی ھاویانەی رۆنالدۆ ھەمان بیروبۆچوونی لیۆنێلی ھەبوو ، رەتیکردەوە باس لە لێدوانەکانی ھێرشبەری یانەکەی بکات و گوتی:”ناتوانم باسی ھیچ شتێک بکەم و منیش ھیچم پێ نیە و لەتەلەڤزیۆن گوێم لێبووە بۆیە ناتوانم ھیچ بلێم”.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|جمعهبرچسب:,|
|
|
آخرين مطالب |
|
|
|